بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ رێگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گورپێكی چه‌كداری توندڕه‌و كه خۆیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر دروزه‌كان له (سه‌حنایا)ی ئاماده‌كردبوو، رۆژی چوارشەممە هێرشێکیان ئەنجامداوە.
به‌پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: " سوپای ئیسرائیل وەک هۆشدارییەک، چالاکییەکی سەربازیی ئەنجامداوه، ئه‌ویش دوای ئەوەی گرووپێکی چه‌كداری توندڕەو خۆیان بۆ هێرشکردنەسەر دانیشتووانی دروز لە شارۆچکەی (سەحنایە) لە دیمەشق ئامادەکردبوو".
باسی له‌وه‌شكردووه: "پەیامێکی توندیان بە رژێمی سووریا گه‌یاندووه، ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوە دەکات، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا کاربکەن بۆ رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە پێكهاته‌ی دروز".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه:" ئەمڕۆ 30ـی نیسانی 2025، ژمارەی کوژراوانی شەڕی نێوان چەکدارانی دروز و هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی سوریا لە شارۆچکەی ئەشرەفییەی سەحنایا لە دەوروبەری دیمەشق گه‌یشتووه‌ته 13 کەس و ژمارەی برینداره‌كانیش گەیشتووەتە 15 کەس."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP