ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سینكتۆم كۆبووه‌وه‌

کوردستان
11:51 - 2025-01-18


ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) پێشوازیكرد له‌ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سینکتۆم)و دۆخی ئێستای سوریاو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعشیان تاوتوێكرد، جەختش لە بەهێزکردنی نێوانیان و پرسی ئاگربه‌ست و سەقامگیریی لە سەرتاسەری وڵاته‌كه‌ كرایه‌وه‌.  
 
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (x) vایگه‌یاندووه‌: "له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سینکتۆم) و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان كۆبووه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت:"كۆبوونه‌وه‌كه‌  گرنگ بوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای سوریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژبه‌ داعش"
 
 فه‌رمانده‌ی گشتیی (هه‌سه‌ده‌) باسی له‌وه‌شكردووه‌:" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لە گرنگیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیندانەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی نێو كامپی هۆڵ بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ كردووه‌ته‌وه‌"
 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ :"جەخت لە بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە و گرنگیی ڕۆڵی ئەمریکا لە ئاگربەستی هەمیشەیی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرتاسەری وڵاتدا کراوه‌ته‌وه‌"  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP