وەفدی هەرێم و وەزیری دارایی عیراق بۆ پرسی بودجە کۆبوونەوە

عێراق
14:48 - 2025-01-20

وەفدی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچە لە کۆبوونەوەدان، بەپێی زانیارییەکانیش بڕیار لەسەر چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ و مانگی یەکی ئەمساڵ دەدرێت.
ئەمڕۆ بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تەیف سامی هەریەکە لە بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەڕێوەبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی عیراق لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەشدارن.
هاوکات، وەفدەکەی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەکەن و هەروەها چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، کە دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانیان کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP