سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دادەنیشێت و
بڕیار لەبارەی ئەو چوار یاسایەوە دەدات کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە جێگای ناکۆکی
لایەنەکان.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، لە بڕگەی یەکەمدا
دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت و لە بڕگەی دووەمیشدا دەنگ بە هەمواری یاسای
باری کەسێتی دەدرێت.
هەربەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی
سێیەمدا دەنگ بە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە بەهۆی
هەندێک بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش زەرەرمەندبوون دەدرێت، بڕگەی چوارەمی
کۆبوونەوەکەش بە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی، تایبەت دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی
نوێنەران لە چەند رۆژی داهاتووەوە هەر ئەندامێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت، بڕی
یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP