یاریزانانی پاریس سان جێرمان لە ئیدارەی یانەکەیان توڕەن

وەرزش
17:56 - 2021-03-13

بەھۆی وەرنەگرتنی پاداشت و شایستە داراییەکانی وەرزی رابردوو، یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان لە ئیدارەی یانەکەیان توڕەن. رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردەوە لە نێو ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانان کەیلۆر ناڤاس و مارکینیۆس لە ھەموان زیاتر توڕەن و بە ئاشکرا نارەزایی خۆیان دەردەبڕن. ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە ئەستێرەکانی یانە پاریسییەکە پێیان سەیرە یانەیەکی ھاوشێوەی پاریس سان جێرمان توانای پێدانی شایستە دارایییەکانی یاریزانەکانی نەبێت. لیکیپ ئەوەشی خستۆتە روو ئەو پاداشتانە دەبوایە لە وەرزی پاییزی ساڵی رابردوو بدرایە بە یاریزانەکان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP