دادگای باڵای ئیداری عیراق سکاڵاکانی بەرەی
تورکمانی، هاوپەیمانی عەرەبی رەتکردەوە سەبارەت بە نایاسایی بوونی کۆبوونەوەکەی هۆتێل
رەشید لە بەغدا کە تێیدا پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرابوون.
لەو بارەیەشەوە، د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق
لە پەیامێکیدا ئاماژە بەوە دەکات" بڕیارەکەی دادگای ئیداری تەواو یاسایی و
دادپەروەرانەیەو هیوادارم ئەم بریارە دەرفەت بڕەخسینێت بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئەندامانی
ئەنجومەن لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوک".
د.خالد شوانی دەڵێت:"فراکسیۆنەکان
پێکەوە لە ئەنجومەنێکی خزمەتگوزاردا دەتوانن خزمەت بە کەرکوکییەکان بکەن بە سەرجەم
پێکهاتەکانەوە"
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 10ـی 8ـی 2024، لە بەغدا،
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی
کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، هەروەها
محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا، لە بەرامبەر
ئەم بڕیارەدا بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک لە دادگای ئیداری سکاڵایان
دژی بڕیارەکە تۆمار کرد و ئەمڕۆش دادگاکە سکاڵاکەی رەتکردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP