ئیلهام ئەحمەد وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوریای دایەوە

کوردستان
18:05 - 2025-01-22

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە لە لایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریاوە بە زمانی کورد بڵاوکرایەوە.

ئیلهام ئەحمەد ، پێشوازی لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سوریا کرد سەبارەت بە مافەکانی کورد و جەختی لە گرنگیی خستنەڕووی مافەکانیان لە دەستووری سوریا کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: کورد رەنگی خۆی دەداتە کۆمەڵگای سوریا کاتێک بە یاسای بنچینەیی مافەکانی دەستەبەربکرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا وتیشی: پێکەوە خۆرێکی نوێ و فرەڕەنگ و لامەرکەزی دروست دەکەین.

وتەکانی ئیلهام ئەحمەد لەکاتێکدایە، پێشتر ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوەو نوسیبووی:کورد لە سوریا جوانی و روناکی لە رەنگاوڕەنگیی گەلی سوریا زیاد دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردبوو: کورد لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە".

وەزیری دەرەوەی ئیدارەی كاتی سوریا باسی لەوەشکردبوو، "بەیەکەوە وڵاتێک بونیاددەنێین کە هەموان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP