هەسەدە: بەزۆر چەک دانانێین

کوردستان
11:11 - 2025-01-23


سایل زەوباع  جێگری وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاندوە؛ لە خولی یەکەمی دانوسانەکانیان لەگەڵ  ئیدارەی سوریای نوێدا ئەرێنییە بوە و لە چاوەڕوانی خولی دوەمی دانوساندنەکانن.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە وتوشیەتی ڕەنگە بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بکەن بۆ ئەوەی لە دوەم دانیشتنی دانوساندنەکاندا بەشداربێت و سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
لەبارەی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریاوە، کە وتبوی ئەگەر پێویست بکات بەرامبەر هەسەدە چەک بەکار دەهێنن، دەڵێت؛ "ئێمە بە زۆر چەک دانانێن و پەنا بۆ چەکەکانمان نابەین، تا ئەوکاتەی هێز لە دژی ئێمە بەکارنەهێنن"
پێشتریش مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەى گشتیی هەسەدەش رایگەیاندبو، کە هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەى هێزەکانیان، بەڵام لەگەڵ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتودان.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزیری بەرگری سوریا لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا جەختی لەسەر هەڵوەشانەوەی سەرجەم گروپە چەکدارەکانی سوریا و تێکەڵکردنیان بەسوپایەکی یەکگرتو کردەوە و رایگەیاند: دەرگای دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوەیە و ئەگەر پێویستیش بکات ئەوا هێز لەدژی هەسەدە بەکار دەهێنن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP