ڕاوێژکارێکی سودانی دەڵێت نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتیی عیراق لەسەر مووچە دەژین.
مەزھەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری داریی رایگەیاند ئەو کەسانەی سوودمەندن لە شایسته داراییەکانی تایبەت بە مووچە، بریتین له فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و چەند توێژێکی دیکە. به‌م پێیه پرسی ده‌ستكاریكردنیان نادرووسته‌و دابینكردنی مووچه‌كانیان مانگانه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ته‌و به‌ته‌واوی مسۆگه‌ركراوه‌و هیچ ترسێك لەسەر مووچه نییه.
باسی لەوەش کرد، هەروەک چۆن بودجه‌ی سێ ساڵە پێشتر په‌سه‌ند كرابوو، ئەمساڵیش بە هەمانشێوە پەسەند دەکرێت، به‌ڵام بڕگەیەك هه‌یه كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی خشته‌ی بودجه به‌پێی گۆڕاوه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به‌و پێیه‌ش پێشبینیده‌كه‌ن ڕۆژانی داهاتوو خشته‌كانی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایییەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێن و پاشانیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی.
وتیشی: "هیچ ترسێک بۆ مووچەخۆرانی عێراق نییە و مووچه‌كانیان پارێزراوه و به‌هیچ جۆرێك ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان نابردرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP