قوباد تاڵەبانی سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی دەکات بەبۆنەی کۆتای هاتنی ئەرکەکەی و دەڵێت: "سوپاسی خەم خۆری و ماندوبونەکانی دەکەم و بەهۆی ئەوانەوە سلێمانی پێشەنگی وەبەرهێنانە لەسەر ئاستی عیراق".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: "کاک عەزیز سەعید لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆر دڵسۆزانە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەرکەکەی خۆی وەک بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کرد".
"بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و خانەنشین بوونی، ئەمڕۆ سەردانیم کرد، سوپاسی هەموو خەمخۆری و ماندووبوونەکانیم کرد لەماوەی ئەرکەکەیدا، هەروەها سوپاسی هەموو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانیم کرد کە یارمەتیدەری بوون و بەهۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە سلێمانی پێشەنگە لە وەبەرهێنان لەسەر ئاستی عێراقدا"، قوباد تالەبانی وادەڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP