قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی کارەساتی یەکی شوبات بڵاوکردەوە

کوردستان
10:48 - 2025-02-01

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی کارەساتی یەکی شوبات بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە :

لە یەکی شوباتی ٢٠٠٤دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون. تیرۆریستان و خۆکوژان جیاوازییان لەنێوان خوێنی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی یەکێتی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی پارتی نەکرد.
یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP