ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە شاری قامیشلۆ ئەنجامداوە بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی تیرۆریستی داعش کە هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی لەو شارەدا هەبووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپەراسیۆنەکە دوای تەواوکردنی گەڕان و لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو شانەیه ، هێزەکانمان توانیان شوێنی خۆحەشاردانی گروپه‌كه دیاری بکەن و هەڵیانکوتایە سەر ئەو شوێنه‌ی کە خۆیان تیادا حەشاردابوو ، دواتر دوو ئه‌ندامی ئه‌و گروپه ده‌ستگیركران".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "ئەو دو تیرۆریستە بەنیازبون لەڕێگەی چاندنی تەقەمەنی و بەئامانجگرتنی شوێنە گشتی و تایبەتەکان و بڵاوکردنەوەی تیرۆر و دروستکردنی پشێوی و سەرلێشێواوی لەنێو خەڵکدا ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەو شارە ئەنجام بدەن"
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "ڕوبه‌ڕوی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ده‌بینه‌وه و بەدوای پاشماوەکانیدا دەگەڕێین تا لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان بنه‌بڕیان ده‌كه‌ین و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکانماندا دەپارێزین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP