نەتەوە یەکگرتوەکان داوا له‌ حوسییه‌كان ده‌كات دەستبەجێ كارمه‌نده‌كانی ئازادبکه‌ن

جیهان
17:46 - 2025-01-26

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سه‌ركۆنه‌ی دەستگیرکردنی کارمەندانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کرد، کە لە 23ی ئه‌م مانگه‌دا لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە دەستبەسەرکراون داواشیکرد دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێن.

وتیشی: نابێت کارمەندان و هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بکرێتە ئامانج و دەستگیربکرێن یان ڕابگیرێن لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەبێت گەرەنتی بکرێت".

 

ڕونیشیکردەوە: کە بەردەوامی بەئامانجگرتنی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوبەشەکانی کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوکاریکردنی ملیۆنان کەسی پێویست لە یەمەن هەیە، داوای لە حوسییەکان کرد واز لە دروستكردنی ئاستەنگ لەو هەوڵە مرۆییانەی نەتەوەیەکگرتوەکان و هاوبەشەکانی بهێنن.

 

جەختیلەوەکردەوە: کە حوسیەکان دەبێت بەڵێنەکانی پێشویان جێبەجێ بکەن و لە بەرژەوەندی خەڵک لە یەمەن و ئەو هەوڵە گشتییانەی کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی دراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP