سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە رێز لە
یەكپارچەیی و سەروەری عێراق بگیرێت و دەست لە كاروبارەكانیدا وەرنەدرێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی
دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی نوێ ئەمریكا، نامەیەكی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ كرد و
تێیدا ئەوەی پێراگەیاندووە، وێڕای پیرۆزباییمان بۆ دەستبەكاربوونت لە پۆستی سەرۆكی
ئەمریكا، هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و
ئەمریكاش زیاتر دەکەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تیشك دەخەینە سەر بەرژەوەندییە
دوولایەنییەكان و كاری هاوبەش و جەختیش لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەكەش
دەكەینەوە.
لەبارەی دەست وەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق،
سودانی بە ترەمپی راگەیاندووە پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و دەست لە
کاروباریی ناوخۆیی وڵاتەكەمان وەرنەدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP