خانمی یەکەمی عێراق له‌ به‌غدا قاوەخانەی شابەندەر به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

عێراق
16:40 - 2025-01-28


 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، سەردانی قاوەخانەی شابەندەری لە شەقامی موتەنەبی لە بەغدا کرد و سەرەخۆشی لە  کەسوکاری حاجی محەمەد ئەلخەشالی کرد.

لەو سەردانەکەدا خانمی یەکەم سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی عومەر محەمەد ئەلخەشالی و خاوەنی قاوەخانەکە کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەمەد کاڤم ئەلخەشالی ،هەروەها خەمی قووڵی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە و سومبولی شەقامی موتەنەبی دەربڕی.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە "خوالێخۆشبوو بەدرێژایی قۆناغەکانی ژیانی وانەی گەورەی لە قوربانیدان و ئارامگرتن و خۆنەویستی و هەڵوێستی نیشتمانی راستگۆیانە و خزمەتکردنی بزووتنەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری پێبەخشیووین ، چونکە قاوەخانەی شابەندەر لەرابردوو و ئێستاش جێگای کۆبونەوەی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و رۆشنبیران بووە".

خانمی یەکەم ئەوەشی خستەڕوو کە "دەبێت بە شانازییەوە دەستکەوتەکانی محەمەد ئەلخەشالی بەبیر بهێنینەوە کە ئیرادەی کەسایەتی عێراقی بەرجەستە کرد کاتێک چوار منداڵ و کوڕەزاکەی لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستییدا شەهید بوون کە شەقامی موتەنەبی کردە ئامانج".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP