ئەمشەو وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێـتە بەغداد و سبەینێ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتەکە کۆ دەبنەوە.
وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولکەریم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لیژنەی تەکنیکی دارایی عێراق دوو راپۆرتیان ئامادەکردووە، یەکێکیان لەسەر تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو و راپۆرتی دووەمیشیان لەسەر مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 268 ملیار دینار پارەی بەغدادی بۆ مووچەی مانگی 12 لەبەردەستدایە و چاوەڕێی بەغداد دەکەن تاوەکو تەواوکارییەکەی دابین بکات کە بەوردی لەتەرازووی پێداچوونەوە خراوەتەڕوو.
ئەم کۆبوونەوەیە بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت، چونکە ئەمجارە لیژنەی تەکنیکیی دارایی بەغداد تەرازووی پێاچوونەوەکەیان ئامادەکردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP