لەدرێژەی هەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک، بۆ پاککردنەوەی شارەکە، بەئامادەبوونی ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک و ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک، گرێبەستی دوو کۆمپانیای نوێی پاککردنەوە لە پارێزگاكه چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی راستەوخۆی پارێزگاری کەرکوک، گەورەترین هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکە لەرێگەی ئەو دوو کۆمپانیایە کە ژمارەیەکی زۆری ئامێری پاککردنەوەو هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکیان هەیە دەستیپێکرد .
رێبوار تەها رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و بەدرێژایی مێژووی خۆی، کەرکوک ئەوەندە ئۆتۆمبێلی پاککردنەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
راشیگهیاند:" به میکانیزم و پلانێکی نوێ پاككردنهوهی شارهكه دەستپێدەکهین "
شارەوانی کەرکوک سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەو هەڵمەتەو گرێبەستەکان دەکات و وابڕیارە لێرەوە بە رێگەی نوێ و هەڵمەتی باشتر شارەکە پاکبکرێتەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی رایگەیاند:" گەورەترین و بەرفراوانترین هەڵمەتی پاککردنەوە لەشارەکە بە میکانیزم و پلانێکی نوێ دەستپێدەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP