سانتۆس : شازادە گەڕایەوە

وەرزش
14:14 - 2025-02-01

سانتۆس : شازادە گەڕایەوە
ئاکۆ بیبانى
نەیمار داسێلڤا، گەڕایەوە بۆ ئەو یانەیەى کە سەرەتاى دەرکەوتنى بە دونیاى ناساند و گەیاندى بە ترۆپکى ناوبانگ ، ئەو یانەیەى بەهرەکانى گەوهەرە بەرازیلییەکەى پێشانى دونیا دا ، ئەو یانەیەى شانازى بەخشى بە نەى ، ئێستا جارێکى تر بەهەمان رۆحیەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ یانەى خەونەکان ، بۆ ئەو یانەیەى کە هەموو شتێکى لە پێناوى ئەنجامدا .
یانەى سانتۆسى بەرازیلى ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە نەیمار گەڕاوەتەوە بۆ خولی تۆپی پێی بەڕازیلی، ئەمەش دوای جیابوونەوەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی.
نەیمار لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یانەی هیلالى سعودییەوە کرد بەبەهاى زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلار .
گۆڵکاری هەموو کاتەکانی بەڕازیل لەگەڵ یانە سعودییە یارییەکی زۆری نەکرد تاکو شانازى لەو خولە جێبهێلێت!  دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک دوای پەیوەندیکردن بە یانە سعودییەکەوە بەستەرەکانی تووشی پێکانێکی قورس هات .
سانتۆس لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە گرینگترین یارییەکانی نەیمار لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە کە تێیدا درەوشاوەتەوە  بڵاوکردۆتەوەو ڕایگەیاندووە:  شازادە گەڕاوەتەوە.
نەیمار لە ساڵی 2009 لە تەمەنی 17 ساڵیدا دەستی بە یاریکردن لەگەڵ یانەی سانتۆس کرد، لە 225 یاریدا 136 گۆڵی تۆمارکرد و 64 ئەسیستیشی کرد و یارمەتی یانەکەی دا بۆ یەکەمجار لە دوای نزیکەی 50 ساڵ لە ساڵی 2011 نازناوی جامی لیبێرتادۆرێس بباتەوە.
نەیمار لە ساڵی 2013 پەیوەندی بەریزەکانى یانەی بارسێلۆناوە کردو دووجار نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا و سێ جار جامی شای ئیسپانیا و یەک جار چامپیۆنزلیگی 2015ی بەدەستهێناوە.
نێیمار 128 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و 79 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە و ژمارەی گۆڵەکانی پێلێی تێپەڕاندووە کە 77 گۆڵیبەخشى بوو بە سامبا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP