محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانەی
وتارێكدا لە 48ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، "دەمانەوێت
پێشانگای بەغداد ببێتە خاڵی کۆبونەوە، بەشێوەیەک دەرفەت و تێگەیشتن و پێشنیارەکان
بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان لە عێراق تێکەڵ بکرێن".
سودانی باسی لەوەشكرد، عێراق بەرەو گەورەترین جوڵەی
شارستانی لە بواری نیشتەجێبوندا دەڕوات و کارکردن لەپڕۆژەکانی شارە نوێیەکان
دەستیپێکردوە بۆ ئەوەی بگاتە نزیکەی ملیۆنێك یەکەی نیشتەجێبون.
ئەوەشیخستەڕو، پڕۆژەیەکیان ڕاگەیاندوە بۆ زیادکردنی
15 بۆ 20 هەزار مێگاوات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی
بەرهەمهێنان بۆ بەرزترین ئاست.
سودانی ڕونیكردەوە، "کارمانکرد بۆ
بەدەستهێنانی بەشداری ڕاستەقینە لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی پاک و نوێبوەوە.
هەروەها کەرتی تەندروستی دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ وەبەرهێنان پاش تەواوبونی دەیان
پڕۆژەی دواکەوتو لە نەخۆشخانەکان و گرتنەبەری شێوازی بەڕێوەبردن و کارکردنی هاوبەش
و چالاککردنی بیمەی تەندروستی".
دەشڵێت، "لەدوای جێبەجێکردنی چاکسازیەکان و وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق 60 ملیار دیناری
تێپەڕاند، ئەمەش نیشانەیەکی ڕونی متمانەی سەرمایەیە، هەروەها ڕێگای گەشەپێدان
(پڕۆژەی گەل) کاریگەرترین ڕێگا دەبێت بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی ئاسیاو ئەوروپا كە
بەناو عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP