لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی
یەكەم بۆ یاسای ئەنجومەنی ئیتیحاد دەكرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە،
بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، دانیشتنەكە لە سەعات یەكی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات،
لە یەكێك لە بڕگەكانیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای ئەنجومەنی ئیتیحاد دەكرێت كە لەلایەن
لیژنەی یاساییەوە داڕێژراوە.
بەپێی دەستووری عیراق، دەسەڵاتی یاسادانان لە دوو
ئەنجومەن پێكدێت، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئتیحاد، بەڵام تائێستا نەتوانراوە
ئەنجومەنی دووەمیان پێكبهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP