ترەمپ بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئيمزاكرد

جیهان
22:20 - 2025-02-07

دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای ئيمزاكردو  رایگەیاند: دادگاکە بڕیار و ڕێوشوێنی یاسایی بێ بنەما دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکەی ئیسرائیل دەرکردوە.

بەپێی بڕیارەکە گەشتکردنی بەرپرسان و کارمەندانی دادگاکەو تەنانەت کەسوکاریان بۆ ئەمریکا قەدەغەکراوەو سەرجەم سەروەت و سامانەکانیان لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت.

دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە 21 تشرینی دوەم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری پێشوی بەرگری ئیسرائیل دەرکرد و هەر زوو، زۆرێک لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا، فەرمانی دەستگیرکردنیان ئیدانە کرد.

لە بەرامبەردا، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، ئەمڕۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی ئیدانە کرد و بەڵێنیدا، بەردەوامبێت لە گەیاندنی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP