تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژیی ئیزدییان لێبوردنی گشتیی نایانگرێتەوە

عێراق
17:49 - 2025-02-12


ئەنجومەنی دادوەری دووپاتیکردەوە یاسای لێبوردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاوانیان بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامداوە.

لەکۆبوونەوەیەکدا کە لەنیوان سەنتەری نیشتمانیی هەماهەنگیی دادوەری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری رزگاربووانی ئێزدی سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئەنجامدرا عەلی حسێن جڤات سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی هەماهەنگی دادوەری دووپاتیکردەوە:" ئەو کەسانەی تاوانی رفاندن و بەدیلگرتنی ژنانی ئێزدییان ئەنجامداوە یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠١٦ و ئەو هەمووارەی کە ئەنجومەنی نوێنەران لەڕۆژی ٢١-١-٢٠٢٥ دەنگی لەسەردا نایانگریتەوە، چونکە ماددەی ژمارە ٩ ی یاسای رزگاربووە ئێزدییەکان ژمارە ٨ ساڵی ٢٠٢١ دەڵێت، هەرکەسێک تاوانی رفاندن و بەدیلگرتنی کچە ئێزیدییەکانی داوە هیچ لێبوردنێک نایگرێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کۆبوونەوە لەنیوان کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کراوە، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی تایبەت بەرزگاربووە ئێزدییەکان ئەرشیف بکرێن و وتەکانیان وەربگیرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP