ساڵح موسلیم: پابه‌ندی بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا نابین

کوردستان
17:55 - 2025-02-16


ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوە لە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دەكەین بۆ قۆناغی راگوزەر، بە راستی سەرۆك بێت و كار بۆ تەواوی گەلانی سوریا بكات.

ئەوەشیخستەڕوو: ئەو گروپە هاوپەیمانانەی توركیا كە هێرش دەكەنە سەر كوردانی سوریا، هاوبەشی ئەحمەد شەرعن و راگرتنی ئەو هێرشانە لە ئەستۆی ئەوە، هەرچەندە راگرتنی ئەو گروپانە بۆ ئەحمەد شەرع ئەركێكی سەختە.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: هەموو گەلانی سوریا داوای سیستەمێكی فیدراڵیزمی هاوشێوەی بەڕیتانیا لە سوریا دەكەن، كە سیستەمەكە بەپێی ناوچەكان بگۆڕێت و دەیانەوێت بەشێك بن لە كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا، بەڵام ئەگەر بەشداریی كۆنفرانسەكە نەكەن، پابەندی بڕیارەكانیشی نابن.

 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP