هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەکاتێکدا چاوەروانی جێبەجێ کردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک ماڵین بۆ خاوەنەکانیان کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی کرد، کەچی بەداخەوە ئەمرۆ دووشەممە ١٧ / ٢ / ٢٠٢٥ لەناوچەی سەرگەرانی سەربە پارێزگای کەرکوک رێگری لە جووتیارانی کورد کرا، کە زەوییەکانیان بکێلن، لەوەش خراپتر هەندێک لەسەربازانی سوپای عێراق بەشێوەیەکی توندرەوانە و دوور لە گیانی هاوڵاتی بوون و دەستور و یاسا بەرکارەکان و مافی مرۆڤ پەلاماری جووتیارانی کوردیان داوە.
هەرێم کەمال ئاغا دەشلێت: رووداوەکانی ئەمرۆی سەرگەران و هەڵسوکەوتی نەشیاوی سوپا، ماییەی نیگەرانی قووڵمانەو نابێت بەبێ سزا و لێپرسینەوە تێپەرببێت.
وتیشی: داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لێپرسینەوە بکات و فەرماندە و ئەو سەربازانەی سوپاش رووبەروی سزای سەربازی بکاتەوەو سوپا وەک سوپایەکی نیشتمانی بێلایەن هەڵسوکەوت بکەن و دووربخرێنەوە لەم جۆرە کێشانە.
هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشدەخاتەڕوو كە داوا لە جوتیارانی کوردیش دەکات، کە ساڵانێکی زۆرە ئارامیان گرتوە، ئەم ماوەیەش دان بەخۆیاندا بگرن تا یاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێ.
لەكۆتایشدا دەڵێت: دڵنیاتان دەکەینەوە، پشت ئەستور بەدەستور و یاسا داکۆکیکار و پەرۆشتان دەبین و هەوڵەکانمان لەمروەوە دەست پێکردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP