دوو لە تەقەکەرانی رووداوەکەی گەڕەکی عەسکەی دەستگیرکران

کوردستان
11:57 - 2025-02-17

دوای ئەوەی درەنگانی دوێنێ شەو لە گەڕەكی عەسكەری كەركوك، بە فیشەك و نارنجۆك هێرشكرایەسەر ماڵێك  دووان لە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە دەستگیرکراون.
پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک سەعاتدا توانیویانە دوو لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو رووداوی تەقەکردنە دەستگیربکەن.
خاوەن ماڵەکە دەڵێت، چەند کەسێک بە ئۆتۆمبێلێكی نیسان پەتڕۆڵی بێ تابلۆ، هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەی و تەقەیان لێكردووە و نارنجۆكێشیان فڕێداوەتە ماڵەكەی.
وتیشی، “ئەوان دەناسم و ناوەكانیان دەزانم، داوای خانوویەكم لێدەكەن، كە لە گەڕەكێكی دیكە هەمە و دەیانەوێت بە سەرانە لێم بستێنن و هەڕەشەیان لێكردووم.
پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی شارەزایانی بەڵگەی تاوان، ئەوە ڕاست نییە کەلە هێرشەکەدا نارنجۆکی دەنگی بەکارهاتبێت و روواوەکە تەنیا دەمەقاڵەو شەڕێکی بچووک بووەو تاوانبارەکەش دەستگیراوە.
پۆلیس دەڵێت، ئێستا ئەو تۆمەتبارانە بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP