وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كراوه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی موچه بۆ ساڵی 2025 چاره‌سه‌ر كراون
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری لەمیانی پێشوازیکردنی له كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ولێر، رایگەیاندوە، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ كراوه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی به‌رده‌م موچه بۆ ساڵی 2025 چاره‌سه‌ر کراون، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت كار له‌سه‌ر بەگەڕخستنەوەی پڕۆژه‌كان بكات و شایسته‌ی داراییان بۆ دابین بكات.
لەبەرامبەردا كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی به ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر موچه ده‌ربڕیوە و ڕایگه‌یاندوە، كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی ئه‌رێنی ده‌بینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP