بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی
بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەسەر داوای بەڕێز داواکاری گشتی ( ٨ )تۆمەتباری
خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی
و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان
هەبووە.
لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها
کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی
شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا
ڕەفتاری دوور لە نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران و ڕووبەڕوی
یاسا کرانەوە.
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان،
دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێی یاسا و بەبڕیاری دادوەر ڕووبەڕوی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP