وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت
ئاشكرای دەكات، بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا كۆتایی مانگی 3ـی ئەمساڵ، هەناردەكردنەوەی نەوتی
هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەولێر دەكەن و لەسەر لایەنە
تەكنیكییەكانی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی
هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، ڕایگەیاند، "ئامانجی سەردانەکەی وافدەکەی وەزارەتی
نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".
ڕاشیگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر تا کۆتایی
مانگی 3ـی ئەمساڵ، هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێدەکاتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی لەگەڵ
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی دووپاتی كردەوە، لە هەرێمی کوردستان هەموو شتێک ئامادەیە،
لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوەیەک دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی كوردستان دوو مانگی دیکە بخایەنێت.
نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر، لەسەر داوای
حکومەتی عێراق و بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری
جەیهانی تورکیا وەستاوە، ئەمەش زیانی سەرووی 25 ملیار دۆلاری بە ئابووریی هەرێمی کوردستان
و عێراق گەیاندووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP