ئەمڕۆ 17 ی2 ی 2025 رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەشەكانی نوسینگەی پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان - مەکتەبی سەرۆک كۆبۆوە
لە كۆبونەوەكەدا كە ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو ،لێپرسراوانی بەشەكان ئەركی ناوەندەكان و گرنگی رۆڵی نوسینگەی پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان لەكایەو قۆناغەكانی خەباتدا و هەروا بەرنامەی كاری ئایندەی ئۆرگانەكەیان خستەڕوو
پاشان رەفعەت عەبدوڵا ئاماژەی دابەوەی كە لەپاش پێنجەمین كۆنگرەوە یەكێتی رۆژبەرۆژ هەنگاو دەنێت بۆ رێكخستنەوە و دارشتنەوەی شێوازی كارو خەباتی سەردەمیانە ،بۆ ئەو مەبەستە لەرێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندن دەكرێت هەم بۆ ئۆرگانەكان و هەم بۆ ئەندامەكان بۆ ئەوەی گشت تواناكان بخرێنەگەڕ لەپێناوی پێشكەشكردنی خزمەتی باشتر بە یەکێتی و گەلەكەمان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP