خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، رایگەیاند، سەبارەت
بەكێشەی زەوی جوتیاران هەر زەوییەك كێشەی لەسەر نەبێت ئەوا راستەوخۆ جوتیارەكە دەتوانێت
كاری لەسەر بكات، بەڵام هەر زەوییەك كێشەی تێدابێت بەپێی ئەو یاسایە كە لە رۆژنامەی
رەسمی وقائیع بڵاوكرایەوە، مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی
سەردەمی رژێمی بەعس.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، یەكێكی تر لە راسپاردەكان
ئەوەیە كە ئەركی ناوبژیوانیكردن لە تایبەتمەندییەكانی سوپانییە و بڕیاردراوە ئەو ئەركە
لە سوپای عیراق وەربگیرێتەوەو بەرپرسیارێتییەكەی بدرێت بە هێزێكی تایبەتی سەربە وەزارەتی
ناوخۆ.
هەروەها خالید
شوانی وەزیرەی دادی عیراق ئەوەشی ئاشكراكرد، كە یەكێكی تر لەراسپاردەكان ئەوەیە كە
دەبێت لە ماوەی تەنها60 رۆژدا ڕێنماییەكانی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی
بەعس دەربكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP