قوباد تاڵەبانی: بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین

کوردستان
20:49 - 2025-02-17

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەندێت" هێشتا مانگێک بەسەر پەسندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە کەچی پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەکانی زەویوزاری سەرگەڕان. 

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: ئێمە هەمیشە کارمان کردوە و هاندەربووین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە کەرکوک، بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە. 

قوباد تاڵەبانی لەكۆتایدا وتیشی: بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەین و پێداگری دەکەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP