بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووەمین کۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشکەوتنی بەردەوام) لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی وتەیەکدا لە کۆنفرانسەکە رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشەكان چارەسەر بكەین، بۆیە كێ داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە".
وتیشی: لەبەرامبەر ئەو رەخنانەی لێم دەگیرێت و دەڵێن سەرباری قەیران و كێشەكان سەرقاڵی بابەتی لاوەكیت، منیش دەڵێم: "ئێمە هێشتا بەجددی لەگرنگی داتا تێنەگەیشتووین، بۆیە لە دانانی داتادا دواكەوتووین و بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشە بنەڕەتییەكان چارەسەر بكەین".
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە كار لەسەر یاسای
پاراستنی داتا بكەین و گرنگی بە سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام
بدەین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP