له‌پرێس كۆنفرانسی به‌ر له‌دیداری هه‌ردوویانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تلانتا كه‌ریم بن زیمه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ی یاریزانه‌كانی هاورێ ی بۆ روبه‌رو بوونه‌وه‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه راگه‌یاند كه وا بریاره سبه‌ی له‌یاریی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی 16 چامپیونس لیگ ئه‌نجام بدرێت ، بن زیمه ووتی سبه‌ی یارییه‌كی گرنگ و چاره‌نووساز چاوه‌ڕوانمانه‌وه ده‌بێت به هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین ، سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه ووتی به‌خێربێیت هالاند بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ دڵنیام لێره‌دا ده‌توانێت ببێت به‌یه‌كێك له‌باشترین هێرشبه‌ره‌كان له‌جیهاندا ، ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆش هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كه ووتی دۆن هه‌میشه به ئه‌فسانه و خۆشه‌ویستی مه‌درییدیه‌كان ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام نازانم بارودۆخی له یۆڤانتۆس چۆنه بۆیه هیچ ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته ناڵێم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP