وڵاتانی ئۆپێک پڵەس کە عیراقیشی تێدایە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن

ئابوری
11:17 - 2025-03-04


هەریەکە لە سعودیە و رووسیا و عیراق و ئیمارات و کوەیت و کازاخستان و جەزائیر و عومان, کە هەشت وڵاتی ئەندامن لە رێكخراوی ئۆپێک پڵەس, لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە کۆبوونەوە بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخی بازاڕی جیهانی نەوت، کە لە ساڵی 2023 دا بە شێوازێکی خۆبەخشانە بڕی 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان کەمکردەوە.
ئەو وڵاتانە رێککەوتن بەگوێرەی خشتەیەک لە مانگی نیسانی ئەمساڵـەوە قۆناغ بە قۆناغ دەست بە زیادکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان بکەنەوەو ئەو بڕەشی کە دەستبەرداری ببوون دووبارە دەیگێڕنەوە بۆ بازاڕەکانی نەوت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی بازاڕی وزەی جیهان.
هەروەها ئەو وڵاتانە پابەندبوونی بەکۆمەڵیان دووپاتکردەوە بۆ زیادکردنەوەی بەرهەمهێنان بە قۆناغبەندی، کە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2026 دەخایەنێت و بۆ ئەم کارەش تاوەكو 17ـی ئاداری ئەمساڵ خشتەی زیادکردنی بەرهەمهێنان پێشکەش بە سکرتاریەتی ئۆپێک پڵەس دەکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP