له‌ناوه‌ندی شاری عیماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو و زیاتر له 100 ملیۆن دینار ده‌دزن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 سەرچاوەیەکی ئەمنی به (بغداد الیوم)راگه‌یاندووه:" چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو زیاتر لە 100 ملیۆن دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو له ناوه‌ندی شاری عیماره له پارێزگای میسان دزیووە."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" ئه‌و دزانه له‌ناوچه‌ی (عمارات قه‌دیمه) له‌ناوه‌ندی شاری عیماره هەڵیانکوتاوەته سەر نووسینگه‌یه‌كی (کی کارت)و زیاتر لە 106 ملیۆن دیناریان تێدادزیوە".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "رووداوی دزییەکە لە کاتیَكدا بووه كه نوسینگه‌كه داخراوه"
باسی له‌وه‌شكردووه:" لایه‌نه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP