روانگەی سوری: كوژراوانی شەڕو پێكدادانەكانی سوریا هەزار كەسی تێپەڕاند

عێراق
11:40 - 2025-03-09


ئاماری كوژراوانی شەڕ و پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردووی سوریا هەزار كەسی تێپەڕاندو  بە  هەزاران هاوڵاتیش  ئاوارەی لوبنان بوون.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە دوایین ئاماریدا بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی مەدەنی شەڕو پێكدادانەكانی ناوچە كەناراوییەكانی سوریا گەیشووەتە 745 كەس، هاوكات 148 كەس لە چەكدارانی عەلەوی و 125 كەسیش لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و گروپە چەكدارەكانی سوریا كوژراون.
هاوكات لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەكدارە عەلەوییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی نوێی سوریاو گروپە چەكدارەكان، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی ناوچە كەناراوییەكانی خۆرئاوای سوریا ئاوارەی پارێزگای عەكاری لوبنان بوون كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەلەوین، تاكو ئێستاش بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە پێنج گوندی لازقیە چۆڵكراون.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP