بڕیاری لەکارلابردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا راگیرا

عێراق
17:48 - 2025-03-09


دادگای دادوەری ئیداری بڕیاری لەکارلابردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوای راگرت هەتا یەکلابونەوەی کەیسەکان لە دادگا.

لە راگەیەندراوێکدا دادگای دادوەری ئیداری رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە 9-3-2025 بڕیارماندا بە راگرتنی بڕیاری لەکارلابردنی ئەحمەد یونس حاسودی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا".

وەک لەبڕیارەکەدا هاتووە کە داواکراوە ئەمری ولائی دەرکرێت بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 72 کە لە 5/3/2025 دەرچوبوو، کە تێیدا ئاماژە بە بڕیاری لەکارلابردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کراوە.

بۆیە دادگا بڕیاریدا بەکۆی دەنگ جێبەجێکردنی بڕیارەکە رابگرێت هەتا یەکلابونەوەی کەیسەکان لە دادگا.

رۆژی چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگی دا له‌سه‌ر دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەحمەد حاسود له‌ پۆسته‌كه‌ی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ (بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌)یه‌، وه‌ك خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP