ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی
زێڕ له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه، لەبەرامبەردا دۆلار لەلاوازیدایە و خواست
له‌سه‌ر په‌ناگه‌ی ئارام نرخی زێڕی زیاتر بەرزکردۆتەوە، هاوكات وه‌به‌رهێنه‌ران
چاوه‌ڕوانی داتاكانی هه‌ڵاوسانن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا
له كاتێكدا ترسیان هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه بازرگانییه‌كان و خاوبونه‌وه‌ی
گه‌شه‌ی ئابوری .
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی
جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبوەتە‌وه .
تره‌مپ ڕۆژی سێشه‌ممه
25%ی باجی نوێی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كاڵاكانی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ
باجی نوێ له‌سه‌ر كاڵا چینییه‌كان، ئه‌مه‌ش نادڵنیایی له بازاڕه‌كاندا دروستكردوە
و نیگه‌رانیی له‌سه‌ر هه‌ڵاوسان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌مریكا دروستكردوە .
هاوکات، نرخی نەوتیش
بەردەوامە لە دابەزین و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار ٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوە
دەکرێت .
لەهەرێمی کوردستان و
عیراقیش نرخی دراوەکان جێگێرە و تەنها نرخی لیرەی سووری بەرەو خوار دەچێت، نرخی
١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP