دره‌ختی زه‌یتون سروشتیكی جوانی هه‌یه، كه به‌رهه‌می زه‌یتونمان پێ ده‌به‌خشی جگه له‌چیژه خۆشه‌كه‌ی گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ته‌ندروستیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداپیویسته زه‌یتی زه‌یتون له‌یادنه‌كه‌ین كه‌چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات.
شله‌رۆنی زه‌یتون بێزیانه بۆ له‌شی مرۆڤ بگره به پێچه‌وانه‌شه زۆر سوود به‌خشیشه بۆی، چونكه شله رۆنه‌كه‌ی به هیچ جۆرێك كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی تێدانییه، به‌ڵكو كۆلیسترۆلی سوود به‌خشی تێیدایه، كه ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خشەكان. خواردی زه‌یتون له‌ش به‌هێز وبه توانا ده‌كات.
سووده گشتیه‌كانی زه‌یتون:
1-گه‌لای زه‌یتۆن هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ئایدز كه‌م ده‌كاته‌وه، چۆنكه به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات وه له‌ش نه‌رم نۆل هه‌وكردنی كه‌م ده‌كات.
2-گه‌لای زه‌یتون بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و هۆش به كار دێت.
3- گه‌لاكانی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ئایدز به‌سووده.
4-گه‌لاكانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رما بوون وهه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا به سووده.
5-كولێندراوی گه‌لاكانی به كار دێت بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوین.
6- شله رۆنی زه‌یتون سوودبه‌خشه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وكاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن وكۆلیسترۆل.
70-شله رۆنی زه‌یتون ره‌وان كه‌ری قه‌بزیه.
8-شله رۆنی زه‌یتۆن به سووده بۆ ((خورووشت،سووتان، سووتانی به‌ر خۆر،هه‌و كردن)) ی پێست.
9- شله رۆنی زه‌یتون له‌گه‌ل زۆر له ده‌رمانه‌كانی پزیشكی تێكه‌ل ده‌كرێت كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست به كاردێت،هه‌روه‌ها له گه‌ل ده‌رمانه‌كانی قژ.
10- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به كار دێت بۆ شێلانی ماسولكه وجمگه ره‌ق بوو وئێشداره‌كان .
11- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به كار دێت بۆ نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و تاعون.
12- شله رۆنی زه‌یتۆن چاو به هێز ده‌كات .
13-شله رۆنی زه‌یتۆن كاریگه‌ری هه‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبون به جه‌لته‌ی دڵ وشێرپه‌نجه.
14- شله‌رۆنی زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی پوك وددان سپی ده‌كاته‌وه.
15- شله رۆنی زه‌یتۆن خواردن به تام وچێژ ده‌كات.
16-شله رۆنی زه‌یتۆن باشترین شله‌یه بۆ هه‌لگرتنی خۆراك وه‌ك گۆشتی ماسی و په‌نیر.
17- خواردنی زه‌یتون به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه سودبه‌خشه بۆ توانی سێكس.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP