سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە وەفدیكی یونامی

کوردستان
14:24 - 2025-03-18

ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٨/٣/٢٠٢٥ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدیكی یونامی بە سەرپەرشتی فرانسیک لاناو بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان، مۆنیا رادزی مۆتسی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان 

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئامادەکارییەکان هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێ ، هاوکات دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی سوریا تاوتوێکرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP