لە رۆژی 13ی ئاداری ساڵی 1991 دانیشتوانی شاری زاخۆ ھاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال و دوای هەشت رۆژ لە راپەڕینەكەی دەروازەی راپەڕین دژ بە رژێمی بەعس راپەڕینیان دەستپێكرد.
لە زاخۆ سەرەتا پلان و بەرنامەی راپەڕین و دابەشبوونی هێزەكان بۆ هێرش كردنەسەر دامودەزگاكانی بەعس لە ناحیەی دەركار داڕێژرا، كە بێگومان هاوشێوەی تەواوی شار و شارۆچكەكانی دیكە لەوێش یەكێتی وەك یەكەم هێز رۆڵی سەرەكی لە راپەڕینی خەڵكی شارەكەدا بینی.
دوای نامەكەی مام جەلال، راپەڕینی زاخۆ دەستیپێكرد
یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە راپەڕینی زاخۆ لە ماڵی سادق عومەر كرا لە ناحیەی دەركار، لەوێ نامەیەكی سەرۆك مام جەلال خوێندرایەوە، كە «مام» داوای راپەڕین و رزگاركردنی قەزای زاخۆی لە چەند كەسایەتییەك كردبوو.
راپەڕینی زاخۆ سەرەتا لە ناحیەی دەركارەوە دەستی پێكرد و ئێوارەی هەمان رۆژ هەر سێ ناحیەكە و زاخۆ لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی بەعس دەرهێنران.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو، چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەرین لە سەعاتی سفرداو ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكردو راپەڕین سەریهەڵدا.
PUKMEDIA
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP