پەرلەمانتارێکی یەکێتی: 30 هەزار نەمام لە هەڵەبجەی شەهید دەچێندرێت

کوردستان
21:21 - 2025-03-13

لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، 30 هەزار نەمام لە هەڵەبجەی شەهید دەچێندرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی و لەلایەن وەزیری ژینگەی عیراقەوە، بڕی 30 هەزار نەمام گەیەندرانە هەڵەبجە و بڕیارە لەناو سەنتەری پارێزگاكە و دەوروبەری بڕوێندرێن.

وتیشی: بەشێك لە نەمامەكان بەردارن بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سوودی لێببینن و بەشێكی دیكەشیان نەمامی رازاندنەوەن و تەمەنیشیان بۆ رواندن و گەشەكردن گونجاوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە پێش وادەی خۆی تەواو کرا، كە ساڵێك پێش ئێستا و لەساڵیادی هەڵەبجەدا لەسەر داوای هەمان پەرلەمانتاری یەكێتی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕی دوو ملیار دیناری بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە تەرخان كرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP