داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 8-3-2025 تا 14-3-2025، بڕی 6 ملیار و 828 ملیۆن و 771هەزار و 900 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 6 ملیار و 828 ملیۆن و 771هەزار و 900 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP