ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی پردی ته‌نگى سه‌ید محه‌مه‌د داده‌نێت

کوردستان
11:11 - 2025-03-15


 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، له‌ مه‌راسیمێكدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی پردی "تەنگی سەید محەمەد" لە پارێزگای هەڵەبجە داده‌نێت. 

له‌ مه‌راسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی (تەنگی سەید محەمەد) له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ 

ئەمەش لەکاتێکدایە سبەینێ ١٦-٣ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیەو چەند رۆژێک پێش ئێستاش پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە پێش وادەی یاسایی خۆی تەواوبوو، كە لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عیراق-ەوە بودجەی پێویستی بۆ تەرخانكرابوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP