مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە بۆنەی نەورۆز و راپه‌ڕین: بە ڕۆحێكی كوردانەوە یەكدەنگ و یەكریزبین

کوردستان
15:26 - 2025-03-19



مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزو ساڵی نوێی كوردی یادی 34 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین و رزگاركردنی كه‌ركوكی قودسی كوردستان پیرۆزباییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" نەورۆز جەژنێكی  دێرینی  نوێبوونەوەی  سروشتە و لەناو  گەلی كوردیشدا رەمزی تێكۆشانی  نەتەوەیی و  بەرەنگاربوونەوەیە."

هیواداریشه‌ لەم بۆنە  نەتەوەییەدا:" هەموان  بە ڕۆحێكی  كوردانەوە  یەكدەنگ و یەكریزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان"

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ ..
پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ نەورۆز و راپەڕینی كەركوك 

بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردییەوە كە هاوكاتە لەگەل یادی  ۳٤ ساڵەی سەركەوتنی راپەرین و رزگاركردنی شاری كەركوكی قودسی کوردستاندا پیرۆزباییەكی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و نەتەوەی کورد لەسەرتاسەری جیهاندا دەکەین.

لە مێژووی گەلانی نەورۆزخوازدا نەورۆز جەژنێكی  دێرینی  نوێبوونەوەی  سروشتە و لەناو  گەلی كوردیشدا رەمزی تێكۆشانی  نەتەوەیی و  بەرەنگاربوونەوەیە.

هیوادارین  لەم بۆنە  نەتەوەییەدا هەموان  بە ڕۆحێكی  كوردانەوە  یەكدەنگ و یەكریزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی کاراو خزمەتگوزار لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان.

نەورۆزتان پیرۆز و بەهاری رزگاری یەکجارەکیتان بێتە دی


مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە