بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی سیاسەتمەدار و هەڤاڵی تێکۆشەری کوردایەتی و شۆڕشی نوێ کاک عومەری سەید عەلی کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە لە تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
سەرۆک بافڵ هەر لەو دیدارە دۆستانەدا ستایشی رابردووی پاک و درەوشاوەی کاک عومەری سەید عەلی و بنەماڵەکەیانی کرد کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن، کە لە مێژووی رزگاریخوازی کورددا بە تایبەت شۆڕشی نوێ، جێدەستی کاک عومەر لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێکخستن و خۆڕاگریی لە زینداندا دیار و بەرچاوە و هەمیشە بۆ ئێمە مایەی شانازییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP