هێزی ده‌ریاوانی عێراق ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌ناسراوی له ئاوه ئیقلیمییه‌كانی عێراق له كه‌نداودا راگه‌یاند كه گومانی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی لێده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی ده‌ریاوانیی عێراقدا ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه:" هێزێكی پیادەی دەریاوانیی، دەستیبەسەر کەشتییەکی نەناسراو دا گرتووە، کە گومانده‌كرێت نەوتی قاچاخی باركردبێت."
باسی له‌وه‌شكردووه :" ئەو هێزە ئەرکی پاراستنی بەندەری نەوتی بەسرە و سەکۆی نەوتییە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی، بەهۆی گومانی چالاکیی نایاسایی لە ئاوەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ڕو كه:"لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر کەشتییەکەدا گیراوە، کە کاپتنەکەی ئێرانی بووە لەگەڵ تیمێکی هەشت کەسی کە دوویان عێراقی و ئەوانی دیکەش هیندی بوون، هەمووشیان دەستگیر کراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بەبێ ڕێگە پێدانی فەرمی هاتوونەتە ئاوەکانی عێراق و گومانی قاچاخی نەوتیان لێدەکرێت".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:"کەشتییەکە گواستراوەته‌وه بۆ شوێنی بنکەی دەریایی ئوم قەسر، تیمەکەش بەپێی ڕێکارە یاسیاییەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئوم قەسر کراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP