جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "كۆبوونەوەو پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی بەرەو پێشەوە رۆیشتوون و ئومێد هەیە بە مزووانە مژدەی خۆش بەخەڵكی كوردستان بدرێت و بەرەو پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بڕۆین".
جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بۆئەوەكرد: "كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی زۆر بەرەو پێشەوە رۆیشتوون و ئومێدێكی زۆر هەیە بەمزووانە مژدەی خۆش بەخەڵكی كوردستان بدرێت و بەرەو پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بڕۆین".
راشیگەیاند: "نێوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر باشەو پەیوەندییەكانیان بەرەو باشتریش دەڕۆن".
سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی باسی لەوەشكرد: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دانەنیشتوون باسی دابەشكردنی پۆستەكان بكەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP