سەرۆک بافڵ پێشوازیکرد لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی

کوردستان
14:53 - 2025-03-18

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی، کەسایەتی دیاری ئاینیی کوردستان و سەرپەرشتیاری خانەقاکانی نەقشبەندی.

لە دیدارێکدا کە شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دووپات لە پێویستی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاینی و ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان و پاراستنی بەها باڵا و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لەپێناو برایەتی و یەکڕیزی گەلی کورد و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەیدا بە رۆڵی ئەرێنیی شێخانی نەقشبەندی و مورید و شوێنکەوتووانیان لە کاری چاکەکاری و خواپەرستی و بەهێزکردنی بیروباوەڕی میانڕەوی و پێکەوەیی رێبازەکان و رایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە لە تەریقەت و پیاوچاکان و زانایان و مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی و خانەقا و تەکێکان دەڕوانێت کە لە هەموو قۆناغەکاندا خزمەتی بەرچاویان بە گەلەکەمان و شۆڕشی کوردایەتی کردووە و  رێبازی نەقشبەندییەکانیش کە خاوەن  تەریقەتێکی مرۆڤ دۆستانە و کراوەن، چاکەیان بەسەر هەموواندا هەیە و بە پێزانینەوە لێیان دەڕوانین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP