موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) دووپاتیدهكاتهوه، پابەندی بڕیارەکانی ئۆجەلانن و باوەڕیان پێیەتی و هاوڕای ئەون، بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئامادە نەبێت بۆ ئەمە و بڵێت بە چەکەوە دەتاننێژین، ئێمە چۆک دانادەین و بژاردەی سیاسی و سەربازی خۆمان هەیە.
موراد قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکەیدا لەگەڵ كهناڵی (سترێک تیڤی) رایگەیاند: ئەوان بە تەواوی پابەندی بڕیارەکانی ئۆجەلانن، بە دڵنیاییشەوە باوەڕیان پێیەتی و هاوڕای ئەون. بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئامادە نەبێت بۆ ئەمە و بڵێت بە چەکەوە دەتاننێژین، ئێمە چۆکدا نادەین و بژاردەی سیاسی و سەربازی خۆمان هەیە بە حوکمی ئەو 41 ساڵ پاشخانەی هەمانە و خۆمان لە هەر جۆرە هێرشێک دەپارێزین”.
جهختشیكردهوه:" پڕۆسەی ئاشتیی بۆ ههردوو گەلی کورد و تورک گرنگە، بۆ سەرخستنیشی دەبێت زەمینە بڕەخسێندرێت و زمانی دەوڵەت ئاشتیانە بێت، نەک زمانێکی دوژمنداریی."
ئاشكراشیكرد كه:" ژمارەیەک لە هەڤاڵان، فەرماندە و جەنگاوەرانیان باوەڕیان بەوە نییە لەو دۆخەدا چەک دابنێن. ژمارەیەک لە بەرپرسانی دەوڵەت دەڵێن دەبێت ئیلا ئاوا بکرێت و چەکدانان نابێت دوا بخرێت، ئەوە پێویستی بەوەیە زەمینەی بۆ ساز بکرێت."
قهرێلان له بهشێكی ئهو چاوپێكهوتنهدا وتی:" مادام باس لە ئاشتی دەکرێت پێویستە دهوڵهت ژمارەیەک شت قبوڵ بکات. بەم جۆرە چەک پەراوێز دەخرێت. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت خەباتی چەکداری دەگۆڕێت بۆ زەمینەی سیاسی و یاسایی. ئێمە دەتوانین ئەمە بکەین بەڵام پێویستە لایەنی بەرامبەر دروست تاوتوێی ئەمە بکات”.
وتیشی:" ئێمە هەم بۆ ئاشتیی چارەسەری پرسەکە ئامادەین وەک ئەوەی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا هاتووە، هەم ئەگەر دەوڵەت ئەمە قبوڵ نەکات ئامادەین بۆ شەڕ”.
تهئكیدشیكردهوه كه:" گەریلاکانیان خۆیان رادەستی تورکیا ناکەنەوە و گیان فیدایین، رای گشتی ئاگادارنییە لەوەی تەکنیکیان هەیە و دەتوانن تا 800 کیلۆمەتر ناوەڕاستی تورکیا بۆردومان بکەن."
لە وەڵامی لێدوانهكهی یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیاش كه راگەیاندووه:" بە هیچ جۆرێک ئاگربەست لەگەڵ پەکەکە ڕاناگەیەنن و دەبێت چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە"، قەرەیلان وتی: "ئەدی چۆن لەنێو شەڕدا پرۆسەکە بەرێوەببرێت؟ خۆی کێشەکە ئا ئەوەیە. بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە کۆتایی بەو جۆرە قسانە بهێندرێت، چونکە ئەمە پرۆسەکە دەگەیەنێتە بنبەست".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP